لە غەززە ١٢٤ کەس بەهۆی برسێتی شەهید بوون

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر و رێگریکردن لە گواستنەوەی خۆراک و دەرمان بۆ ناو غەززە ١٢٤ کەس بەهۆی برسێتی شەهید بوون کە ٨٤یان منداڵن.
لە کەناری غەززە منداڵێکی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی شەهید بوو.
دوای شەهادەتی منداڵ هوود عەرەفات لە دوێنێوە ژمارەی منداڵەکانی کە بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ٣ کەس.
لە ماوەی ٢٨ کاتژمێردا ١١ کەس بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ١٢٤ کەس.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە، ٨٤ کەس لە شەهیدەکان منداڵن. ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی برسێتی بوونەتە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. لە غەززە زیاتر لە ٩٠٠ هەزار منداڵ ڕووبەڕووی بەدخۆراکی بوونەتە و ٧٠ هەزار منداڵ تووشی بەدخۆراکی توند بوونەتە.
بە پێی ئامارەکانی دەزگای ئونروا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە مانگی ئادار-حوزەیراندا ژمارەی منداڵەکانی کە تووشی بەدخۆراکی بوونەتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە.
بەرپرسانی تەندروستی و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدەن، ئەگەر بەپەلە موداخەلەی نەکرێت مەترسی دروستبوونی مەرگەساتێکی گەورە لە غەززە هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.